ئەمڕۆ بەرەوڕووی شەڕێکی هەمەلایەنە لە گەڵ دوژمنین

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە لە هیچ شەڕێکدا شکست ناهێنین، وتی: سات بە سات مەیدانی بەرەنگاریمان لە گەڵ دوژمن پەرە دەستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆڕبەندی فەرماندە و بەرپرسانی هێزی زەوینی سوپا کە لە شاری مەشهەدی پیرۆز بەڕێوە چوو، بە ئاماژە بە لێهاتووییەکانی هێزی زەوینی سوپا لە بواری هێزنواندن و پاراستنی ئاسایش و ئاسوودەیی خەڵکی ڕایگەیاند: هیزی زەوینی سوپای پاسداران هێزێکی ستراتژییە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە هەموو ڕەهەندەکاندا تۆکمەتر بووە و گەشە و پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینیوە.

ڕاشیگەیاند: داڕشتنی هێزی زەوینی سوپا بۆ کامڵ کردنی پلانی دەسەڵاتی ڕاستەقینەیە و ئەوڕۆکە ئەو هێزە لە بواری بە کارهێنانی داهێنەری و ئەندێشەدا لە هێزە زەوینییە بەرزەکانی جیهانە و بەرەو پڕۆفێشناڵ بوون تەواو دەچێت.

سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمن، جەختی کرد: سات بە سات مەیدانی بەرەنگاربوونەوەمان لە گەڵ دوژمنان پەرە دەستێنێت و هاوکات هەڕەشەگەلی سەربازی خۆیان لە قەوارەی ئابووری و سیاسی و بەوەکالەت دەردەکەون؛ دوژمنییەکان لە جێی خۆیانن، بەڵام پەرەیان سەندووە و قووڵتر بوونەتەوە و ئەوی ڕوو لە دابەزینە ستراتژییەکانە.

فەرماندەی گشتیی سوپا بە ئاماژە بەوەی کە ستراتژییەکانی دوژمن ڕوو لە گۆڕان و گەلی جار سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگییە و گەلێ جاریش ئاوێتەیییە، وتی: ئەوڕۆکە دوژمن لە هەموو بوارەکاندا چالاکە و لە راستیدا ئێمە لە شەڕێکی تەواو مانا و هەمە لایەنە لە گەڵ دوژمنانین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە سووانەوەی توانستی دوژمنان و دەستەوەستانیان لە جێگرەوەسازی و لە بەرامبەر ئامادەیی و دەفرایەتییەکانی ئێرانی ئیسلامی کرد و بیری هێنایەوە: ئەوڕۆکە شوکر بۆ خودا ئێمە دەسەڵاتێکی هەمەچەشنمان بۆ ئاڵوگۆڕی هەیە و بەردەوام خۆمان نوێ دەکەینەوە؛ هێزی مرۆیی و شۆڕشی وەک باڵی سەرەکیی دەسەڵات، ڕووبارئاسا بە ناو سوپادا دەخرۆشێ و رێگە بە کۆن بوون و چەق بەستنمان نادات.

فەرماندەی گشتیی سوپا لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی دوژمنان ئەوڕۆکە لە تەشقی دوژمنایەتیان لە گەڵ گەلی ئێراندان، جەختیشی کرد: بەرخۆدان ڕەمزی هەرمان و سەقامگیری و پاوەجێی شۆڕشی ئیسلامییە و وەستان لە زەمانە، نەک وەستان لە شوێنێک.

News Code 27336

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =