ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی بێ وەڵام نابێت/دەست لە سەر پەلەپیتکە ئامادەی کاردانەوەین

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە لەشکەرییەکانی ئێران وتی: ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە لە لایەن بریتانیاوە بێ وەڵام نابێت و لە کاتی شیاودا وەڵامی ئەو کارە دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە سەربازییەکان بە ئاماژە بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا لە پرسی بەرجام وتی: سەرەڕای پێبەند نەبوونی ڕۆژاوا بە بەرجام، دەسەڵاتی ئێران یەک ساڵ سەبری کرد و ئیزنی دا کە هەموو خەڵک و دەسەڵاتەکانی جیهان دڵنیا بن کە ئێمە پێبەندی بەڵێنەکانی خۆمانین.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران نیشانی دا کە شەڕخواز نییە و نایەوێت بێ بەڵێنی بکات و دەست درێژی بکاتە سەر کەسانی تر و ئەوە دوژمنە کە بێ بەڵێنە؛ بەڵام لە گوڵانی ئەمساڵەوە و لە خولێکی نوێدا ، بڕیاری دا ستراتیژی نوێ لە ژێر ناوی خۆڕاگری چالاکی گرتە پێش؛ سەردەمێک کە بە پێی بیری ئایەتوڵڵا خامنەیی، سەردەمێکە کە ئێمە نە لە شەڕ دەترسین و نە پێشوازی لە شەڕ دەکەین. لە ئەم سەردەمە، دانوستان بە واتای خۆ بەدەستەوەدانە؛ کەواتە "نا" یەکی پتەو دەڵێین.

باقری ڕاگرتنی پاپۆڕێکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن بریتانیاوە بە تۆمەتی بێ بنەمای لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵێکی تۆڵە کەرەوە و لە وەڵامبە هەوڵی ڕاستەوخۆ، ڕوون و دلێرانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دژی فڕۆکە سیخوڕییەکەی دوژمن وەسف کرد و جەختی کرد: ئەو هەوڵە بێ وڵام نامێنێت و ئەگەر پێویست بوو لە کات و شوێنی شیاو وەڵامی ئەو کارە دەدەینەوە.

News Code 27334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =