AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٤ ٠٨:٤٥

سدیق تەعریف:

کۆبوونەوەی فەرهەنگی و هونەری لە خۆیدا کارێکی پڕ بایەخە

کۆبوونەوەی فەرهەنگی و هونەری لە خۆیدا کارێکی پڕ بایەخە

ئاوزخوێن و مامۆستای ئاوازی نەریتی کورد بە وتنی ئەوەی کە کۆبوونەوەی فەرهەنگی و هونەری لە خۆیدا کارێکی پڕبایەخە، ڕایگەیاند : نابێ ئیزن بدەین پەراوێزەکان ببنە هۆی خەسار بە ئەو بەرنامانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سدیق تەعریف بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد وتی: ئێمە ئەبێ وشیاری پەراوێزەکان و بڕێک خاڵی لاوازی بایەخی ئەو هەوڵە گەورانە کەمڕەنگ نەکاتەوە و نیەتی زێری بەڕێوە بەرانی کۆنگرە خەسار نەبینێت.

تەعریف وتیشی: ئەو شێوە بەرنامە و دیالۆگانە خۆی دەتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتن و زیاد کردنی باری زانستی، فەرهەنگی و هونەری ئەو کەسانە لە ناوچگەلی جیاواز.

ناوبراو جەختی کرد: هونەرمەندان لە ناخودئاگا و خۆئاگای خۆیان ئارەزووی جیهانێک پڕ لە ئارامشیان هەیە و لە بنەڕەتی فێستیڤاڵەکان ئەبێ ئامانجی مرۆیی هەبێت کە ئاشتی و هاودڵی تێیدا شەپۆل بدات و ئارامش دروست بکات.

News ID 27249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha