بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قوتبەدین سادقی ئەمڕۆ لە پەراوێزی کرانەوەی پارکی ناوداران لە زنجیرە پرۆگرامەکانی کۆنگرەی نێونەتەوەیی ناودارانی کورد، ڕایگەیاند: ئەو کۆنگرە توانیویەتی هەنگاوێکی گەورە لە پێناو نیشان دانی گۆڕانی پێناسەی دەوڵەت لە فەرهەنگ هەڵگرێت.
ڕاشیگەیاند: دەبێ دان بەوەدا بنێین و بە گوێی بەرپرسانی بگەیێنین کە هونەرمەندانێک لە گەلانی دیکە و دوور لە تاران دەژین کە کار و ئایدیای گەورەیان پێیە و ئەو رێگەوە بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بە گوێی دەوڵەت زۆر کاریگەرە و ڕێخۆشکەرە بۆ لێکگەیشتنی گەورە.
نووسەر و دەرهێنەری ناسراوەی بواری شانۆ لە درێژەدا وتی: لە پەنای ئەو پەیوەندیانە، گەل و خەڵکی ئێمەش دەبێ بەو بڕوایە بگەن کە لە پەنای چ بلیمەتانێک دەژین و بەو شێوە بەو خۆباوەرییە گەورەیە بگەن کە ئەوانیش دەتوانن لەو رێگەدا هەنگاو بنێن.
سادقی بیری هێنایەوە: ئەو دوو پرسە دەبنە هۆی ئەوەی کە ئێمە بتوانین لە هەلومەرجێکی بەرابەردا چالاکیگەلی فەرهەنگی و هونەری لە وڵاتدا ئەنجام بدەین بە متمانەیەکی زیاتر بە خۆ لە گەڵ دەوڵەت لە پێناو گەشەی چالاکییە فەرهەنگییەکان بدوێین.
ناوبراو وتیشی: کەسایەتیگەلێک کە ئەوڕۆ لەو پارکەدا مۆنۆمێنتەکانیان ڕوونوێنی دەکرێ، دەتوانن لە گواستنەوەی فەرهەنگەکان و ناساندنی ناوداران و بلیمەتانی کورد ڕۆڵێکی کارا بگێڕن.
ئەو مامۆستای شانۆکارییە ئاماژەی بەوەش دا: ئەو کەسانە دەتوانن لە کۆمەڵگادا ببنە نمانەیەکی ڕەمزی بۆ کەسانێک کە تا ئێستا ئەو ناودارانەیان نەدەناسی، چونکە کەس بە تەنیایی ناتوانێ تەواو ئەو گەنجانە بناسێت و دەبێ کەسانێکی دیکە ئەوانمان بە باشی پێ بناسێنن.
بۆچوونی ئێوە