کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی شێخولئیسلامی کوردستان لە سنە بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مامۆستای شەهید شێخولئیسلامی کوردستان بە ئامانجی لێکدانەوەی بەرهەم، ڕوانگە و کەسایەتی ئەو شەهیدە لە شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە ئاماژە بە لێدوانەکانی رێبەری بالا لەبارەی پێگەی مامۆستای شەهید شێخولئیسلام، ڕایگەیاند: لە پێناو پەرەدان بە فەرهەنگی خۆبەخشی و شەهادەت، نمانەسازی بۆ بەرەی گەنج و ناساندنی کەسایەتییە بەرزەکانی ئایینی، زانستی، فەرهەنگی و شۆڕشیی جیهانی ئیسلام یەکەمین کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی حاجی مامۆستا محەمەد شێخولئیسلامی کوردستان نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری، لە سنە بەڕێوەدەچێت.

مورادی بە ئاماژە بە پرسەکانی وەک ناسین و ناساندنی ژیان و ڕەوشی شەهید شێخولئیسلام بۆ پەرەدان بە ئەندێشەی ئایینی و تۆکمەکردنی بنەماکانی یەکڕیزی، پێگەی ناوبراو لە جیهانی ئیسلام و دەفرایەتیی فەرهەنگی و ئایینی ناوچە بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرزی شارستانیەتی شۆڕشی ئیسلامی وەک ئامانجەکانی ئەو کۆڕبەندە، ڕاشیگەیاند: ئامادەکردنی گرتەی ڤیدئۆیی لە ژیانی مامۆستا شێخولئیسلام و کتێبەکانی ژیاننامە، وتارە ئایینییەکانی و بانگهێشتی کەسایەتیگەلی نیشتیمانی و جیهانی و دیاری کردنی رۆژی ٢٦ی خەرمانان لە رۆژژمێری نیشتمانی وەک ساڵرۆژی شەهیدبوونیان و ناونانی شەقامێکی شاری سنە بە ناوی بەڕێزیان، بەشێکن لە پرۆگرامە مەبەستەکانی ئێمە لە کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی حاجی مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام کوردستانی.

بە وتەی مورادی تەوەکانی یەکەمین کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی حاجی مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام کوردستانی بریتین لە مامۆستا شێخولئیسلام و نزیکایەتی مەزهەبگەلی ئیسلامی، مامۆستا شێخولئیسلام و بەسەرهاتی ئایینی و زانستیی، مامۆستا شێخولئیسلام و خزمەتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی، مامۆستا شێخولئیسلام و یەکگرتوویی نیشتمانی و یەکڕیزی ئیسلامی، مامۆستا شێخولئیسلام و رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، مامۆستا شێخولئیسلام و حکوومەتی ئیسلامی و هەروەها مامۆستا شێخولئیسلام و بەرەی گەنج.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان هەروەها کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئەو کۆڕبەندەی ١٥ی پووشپەڕ ڕاگەیاند و وتی: لایەنگران دەتوانن پۆختەی وتار و بابەتەکانیان تا ١٥ی خەرمانان ڕەوانەی نووسینگەی ئەو کۆڕبەندە بکەن و بە ئومێدی خودا ٢٠ی خەزەلوەریش کۆڕبەندەکە لە هۆڵی نووری ئیدارەی گشتیی تەبلیغاتی ئیسلامی کوردستان بەڕێوە دەچێ.

News Code 27176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =