بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی راستەوخۆی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆك کۆماری ئەمریكا كرد.
زەریف لەو پەیامەدا دەڵێت: فشارەكان بۆ سەر ئێران خودی شەڕە نەك ئاڵترناتیوڤی شەڕ.
ئەوەشی نووسیوە کە لەناوبردن یەکسانە لەگەڵ کۆمەڵ کوژی و جەنایەتی شەڕ.
پەیامەكەی وەزیری بەرگری ئێران بۆ سەرۆك کۆماری ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە پێشتر ترامپ وتبووی ڕەنگە شەڕ لەگەڵ ئێران کورت خایەن بێت.
Your Comment