ئێران جیدییە لە ڕاگرتنی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوە وتی: ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ کەلک وەرگرتن لە مافی خۆی لە بەرجام و لەوان ڕاگرتنی پابەندییەکانی جیدییە و لەو بوارەدا ناچێتە ژێر کاریگەریی گوشارگەلی سیاسی و شانتاژەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی ئیعتماد، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە کاردانەوە بە یادداشتی هوشدارگەرانەی ئەم دواییەی سێ وڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە ڕاگرتنی هەندێک لە بەڵێنییەکانی بەرجامی، نامەیەکی توندی بۆ فدریکا موگرینی (بەرپرسی هاوئاهەنگی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام) نووسی و تێێدا یادداشتی ئەورووپیی ڕێک بە پێچەوانەی ناوەڕۆکی بەرجام زانی.

ناوبراو لەو نامەیەدا بە ئاماژە بە خۆدزینەوە و دەستەوەستانی بەردەوامی لایەنە ئەورووپییەکان لە بەڵێنەکانیان بە پێی بەرجام و بەیاننامەگەلی دواتری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بەرجام، بە شێوەی بەربڵاو و بەڵگەمەند بە پێوەری بەرجام و نامەگۆڕینەوەکان لە گەڵ بەرپرسی هاوئاهەنگی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام، جەختی لە مافی ئێران بۆ ڕاگرتنی تەواو یان بەشێک لە پابەندییەکانی بەرجامی خۆی کرد و بیری هێنایەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر دەمێکەیە میکانیزمی پێشبینی کراوە لە بڕگەی ٣٦ی بەرجامی بە فەرمی بردۆتە قۆناغی جێبەجێ کردن.

زەریف لەو نامەیدا جەختی کرد: ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ کەلک وەرگرتن لە مافی خۆی لە بەرجام و لەوان ڕاگرتنی پابەندییەکانی جیدییە و لەو بوارەدا ناچێتە ژێر کاریگەریی گوشارگەلی سیاسی و شانتاژەکان.

وەزیری دەرەوە ڕاشیگەیاند: تاقە رێگەی پاراستنی بەرجام ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکان لە لایەن لایەنەکانی دیکەی بەرجامە.

News Code 27139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =