ترامپ کێشە و ململانێی لە گەڵ ئێران کەم دەکاتەوە

پیتێر هەریس لای وایە کە ترامپ رێگەچارەی دیپلۆماتیکی لە گەڵ ئێرانی لە ناو بردووە، بەڵام خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە، هەر بۆیە لە دژوارترین هەلومەرجدا بە سەر دەبات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە محەمەدی پوور: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران شایەدی داسەپانی گەمارۆگەلی توندی ئەمریکا لە دژی خۆی بوو و دەوڵەتی ترامپ بەردەوام لەو بژێرە و بژێرەی هاوشێوەی وەک کشانەوە لە بەرجام و هەڕەشەی توند بۆ تەسلیم کردنی ئێران بەهرە بردووە. دەوڵەتی واشنتۆن هەوڵ دەدا کە ئێران بە بێ تێچوو و بە سیاسەتی گوشاری لانی زۆری خۆ تەسلیمی واشنتۆن و هاوپەیمانانی بکات؛ گریمانەیەک کە هەر لە بنەڕەتەوە هەڵەیە. بەڵام ئێران نە تەنیا خۆبەدەستەوە نادات، بەڵکوو لە رێگەی جۆراوجۆریشەوە سەلماندوویەتی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانیشی هەیە.

لەو پەیوەندییە هەواڵنێری مهێر وتووێژێکی لە گەڵ پرۆفیسۆر پیتێر هەریس مامۆستای زانکۆی ویلایەتی کلۆرادۆ ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ئایا پێتان وایە کەمپەینی گوشای لانی زۆری لە سەر ئێران هیچ دەسکەوتێکی بۆ دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ؟

ـ من پێموا نییە کەمپەینی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران بۆ هیچ وڵاتێک دەسکەوتی ئیجابی و باشی بووبێت. واباشە بۆ چارەسەریی ناکۆکییە جۆراوجۆرەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ڕوو لە رێگەچارەی دیپلۆماتیک بکرێت.

لە سەردەمی ئۆباما تا ڕادەیەک شایەدی پێشکەوتن لە خۆشکردنی پەیوەندیی نێوان ئێران و ئەمریکا بووین و واباشە دەوڵەتی ترامپ لەو بوارەدا پێڕەوی لە ڕەوتی دەوڵەتی ئۆباما بکات.

* پێدەچێ هەرچی لە رۆژانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا نزیکتر دەبینەوە، حەز و مەیلی ترامپ بۆ گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی زیاتر دەبێ. بە بڕوای هەندێک ئەو حەز و مەیلە زیاتر لە پێناو بانگەشەی هەڵبژاردنە نەک بۆ دەسکەوێک لە بواری سیاسەتی دەرەکی. ڕای ئێوە لەوبارەیە چیە؟

ـ بیر کردنەوە لەوەی کە چۆن ترامپ لە پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران بە قازانجی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ی ئەمریکا بەهرە دەبات، دژوارە. ئەو هەڵوێستی دیپلۆماسیی هەمبەر بە ئێران کە لە لایەن ئۆباماوە بنیات نرابوو،  وێران کرد. بەڵام بەوەشەوە خوازیاری شەڕی ڕاستەقینە لە گەڵ ئێران نییە.

کەواتە ئەو لە سەخڵەتترین هەلومەرجدایە – نە رێگەچارەی دیپلۆماتیکی پاراست و نە خوازیاری شەڕی ڕاستەقینە لە گەڵ ئێرانە. من پێموایە ترامپ هەوڵ دەدا پرسی ئێران بەر لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ کەم ڕەنگ بکات و زۆم بکاتە سەر پرسگەلێکی دیکەی وەک شەڕی بازرگانی خۆی لە گەڵ چین و یان هەڵوێستی سەرنج ڕاکێشی هێرشبەرانەی بۆ سەر کۆریای باکوور.

* ترامپ لە گوشاری لانی زۆریی لە سەر ئێران بە دەسکەوتی گونجاوی خۆی نەگەیشتووە. ئایا بە ئاگاداری لەو بابەتە، مومکینە شایەدی گوڕانێک لە تیمی شەڕخوازی ترامپ و بۆ وێنە دەرکرانی جان بۆڵتۆن و مایک پەمپێئۆ بین؟

ـ لام وایە جان بۆڵتۆن وەک ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا وەلاوە نرا. دەنگۆی ئەوە هەیە کە ترامپ پیاوێکی گەمژەیە و بێ گومان ئەو، ئەو ڕاپۆرتەی خوێندۆتەوە. سەرۆک کۆمار حەز ناکات لە گەڵ کەسانێک کار بکات کە ڕێزی لێ ناگرن.

هەروەها ترامپ حەز ناکات لە گەڵ کەسانێکی ڕوودار و ناژیری وەک جان بۆڵتۆن کار بکات، چونکە ئەو بە شێوەی زێدەڕۆیانە لایەنگری شەڕ لە دژی ئێرانە. لە لایەکی دیکەوە، مایک پەمپێئۆ بە رێلاسی و زمانبازی خۆی لە ترامپ نزیک کردۆتەوە. ئەو سەرەڕای هەڵویست و ڕووداوەکان هەمبەر بە ئێران، لە دەوڵەتی ترامپدا دەمێنیتەوە.

* بە ئاوردانەوە لەوەی کە شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین لە مانگەکانی داهاتوودا کاریگەریی نەگونجاوی لە سەر ئابووریی ئەمریکا دەبێت و ئابووریش تاقە کارتی بردنەوەی ترامپە، لەو ئەگەرەدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سای درێژەی شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین چۆن لێک دەدەنەوە؟

ـ شەڕی بازرگانی لە گەڵ چین بۆ ئەمریکا خراپە، بەڵام ئەو شەڕە لایەنگرانێکی لە دەوڵەتی ترامپ و ئەمریکادا هەیە. مومکینە ئەو شەڕە یارمەتی بدات، چونکە ترامپ دەتوانێ لە ویلایەتەکانی ویسکانسین، میشیگان، ئۆهایۆ و پێنسلێڤانیا ئیدعا بکات کە هەڵوێستێکی توندی هەمبەر بە چین گرتۆتە بەر و هەوڵ دەدا پیشەکان بگەڕێنتەوە بۆ ئەمریکا و بیانبووژێنێتەوە.

ئەو ئیدعایە دروست نییە و لە ڕاستیدا شەڕی بازرگانی زیان بە ئەمریکییە هەژارەکان دەگەیێنێت. بەڵام ئەوە ڕیوایەتێکی بەهێزە. گەورەترین کێشە ئەوەیە کە دیموکراتەکان خۆ دەبوێرن لە هێرش کردنە سەر سیاسەتی بازرگانی ترامپ. ئەوان دەبێ ئاور لەوە بدەنەوە کە تارەفە و نرخەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ماڵیاتی مەسرەفگەرانی ئەمریکی.بەلام ئەوان ئەو کارە ناکەن. کەواتە سەرۆک کۆمار مومکینە لەو سیاسەتانە دوو کەوێتەوە بە بێ ئەوەی بە هۆی ئەو سیاسەتانە لێپێچینەوە و دادگەیی بکرێت.

* فاکس نیووز که میدیایەکی پاڵپشتی ترامپە لەم دواییەدا لە ڕاپڕسینەوەیەکدا نیشانی دا کە ترامپ بە نیسبەتی ٥ بەربژێری دیکەی سەرۆک کۆماری لە حزبی دیموکراتی ئەمریکا و لەوان "بێرنی سەندێرز" و "جۆ بایدن" دەنگی کەمتر مسۆگەر دەکات. بە ئاوردانەوە لەوەی کە ئەو ڕاپرسییە لە لایەن فاکس نیووزەوە ئەنجام دراوە، بۆچوونی ئێوە لەوبارەیەوە چیە؟ (هەڵبەت لەم دواییەدا لە نێوان ترامپ و فاکس نیووزدا کێشەگەلێک هاتۆتە ئاراوە)

ـ من پێموا ئێستا زۆر زووە بۆ بڕیار دان لەوبارەیە و بڕوا کردن بە ڕاپرسینەوەکان. لە راستیدا ئەوی بەربژێرەکان لە ویلایەتە سەرەکی و کلیلییەکاندا ئەنجامی دەدەن زۆر گرینگترە، نەک ئەوی لە سەرتاسەری وڵاتدا دەیکەن.

لە بیرتان بێت کە ترامپ لە ساڵی ٢٠١٦دا دەنگی خەڵکی لە دەست دا، بەلام بەوەشەوە چووە کۆشکی سپی؛ چونکە ئەو هیلاری کلینتۆنی لەو ویلایە گرینگانەدا بەزاند.

News Code 27129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =