بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی: کەڵک وەرگرتن لە بنکەکانی عێراق دژی ئێران بەشێک نییە لە رێککەوتنی نێوان دەوڵەتی عێراق و ئەمریکا.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئەمریکا دەبێ بزانێت کە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر ئاسانە بەڵام کۆتایی هێنان بە شەڕ زۆر دژوارە.
بەرهەم ساڵح هەروەها ئاماژەی دایە سیاسەتی گەمارۆی ئەمریکا و وتی: عێراق لە دەیەی ۱۹۹۰ بە ڕاستی بە هۆی گەمارۆوە ئازاری دەبینی و کاریگەریی ماڵکاولەرەکانی ئەو ئابلۆقە هێشتا لەسەر کۆمەڵگای عێراق ماوە.
شیاوی ئاماژەیە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی رابردوو بە دەرکردنی بڕیارێکی نوێ، گەمارۆی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
Your Comment