بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سێ تویتەردا وردەکاری زیاتری لە شوێنگە و خاڵی پێکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکای پێشکەش کرد.
١) بۆ وردەکاری زیاتر لە سەر ڕێگا، شوێنگە و خاڵی پێکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سەربازییەکەی ئەمریکا کە ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممە تێکیشکاند و سەربارەت بە ئاوگەلێک کە ئەو فڕۆکە لە سەری گەشتی دەکرد، ئەو نەخشە و شوێنگەگەلە ببینن. سەبارەت بە شوێنی فڕۆکەکە لە کاتی تێکشکانی هیچ گومانێک نییە.
٢) ڕێنوێنی نەخشە:
شین = فڕۆکە
هێڵی زەرد = ناوچەی هەواڵگری گەشتی ئێران
هێڵی سوور = ئاوە نیشتمانییەکانی ئێران
هێڵی سەوز = هێڵی سەرەتای دەریای نیشتمانی ئێران
هێڵی زەرد = هۆشدارە ڕادیۆییەکان کە ئێران ناردوویەتی
هێڵی سوور = خاڵی پێکانی فڕۆکەکە
٣) و لە کۆتاییدا: خاڵی سوور خاڵی پێکانی فڕۆکە بەزێنەرەکەی ئاوەکانی ئێران و ئەولاش سنووری ئەمریکایە.
هەروەها زەریف بە نیشان دانی مەودای سنوورەکانی ئەمریکا لە گەڵ خاڵێک لە فڕۆکە ئەمریکییەکە تێیدا تێکشکا تەشەری لە ئەمریکا دا.
بۆچوونی ئێوە