ئێران سنوور بەزێنیی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان شوێنگیری بکات

پڕفسۆر نادر ئینتسار پێی وایە ئێران ئەبێ لە زووترین کات پرسی دەست درێژی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە لە لای نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیدییەتەوە شوێنگیری بکات تا ئیزن نەداتە ترامپ دەغەڵ بازی بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیە: لە یەکەم کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەربەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی جۆزەردان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی گڵۆباڵ هاوکی ئەمریکا پاش دەست درێژی بۆ سەر هەرێمی ئاسمانی ئێران لە ناوچەی ڕووبەڕووی کێوی موبارەکی پارێزگای هورموزگان، لە لایەن پەدافەندی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کرایە ئامانج و تێکشکا.

یەکەم کاردانەوەی ترامپ بە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە لایە ئێرانەوە بڵاو کردنەوەی تویتێکی کورت بوو. ترامپ لەم بارەوە پاگەندەی کرد کە ئێارن هەڵەیەکی زۆر گەورەی ئەنجام داوە.

ناوبراو لە درێژەدا لە دیدار لە گەڵ جاستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و لە یەکەم لێدوانی چڕ وپڕیدا لەم بارەوە لە ئەگەری هەبوونی هەڵەیەکی تاکەیی لەم بپێوەندییەدا هەواڵی دا.

ترامپ پاگەندەی کرد کە ئێران تووشی هەڵە هاتووە، چونکوو ئەو فڕۆکە لە ئاوە نیودەوڵەتییەکان بوو و بۆ ئەمەشبەڵگەمان هەیە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئەوەی کە کاردانەوەی وڵاتەکەی لە پێوەندی لە گەڵ ئەو ڕووداوە وتی: دەزانن، دەزانن. ڕوونە کە دەزانن کە لەم بارەوە زۆر قسان ناکەین.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر لە گەڵ پڕۆفسۆر نادر ئینتسار سەرۆکی زانکۆی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئالابامای ئەمریکا گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

ئەو فڕۆکە ئەمریکییە کە سنووری ئاسمانی ئرانی بەزاندبوو لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە تێکشکا. ئامانجی ئەمریکا لە ئەو سەربزێویە نوێیە چییە؟

ئامانجی سەرەکی ئەمریکا دروست کردنی ئاڵۆزی هەمیشەیی لە کەنداوی فارسە کە لە ڕێگای بە قسەی خۆی سیاسەتی زیاترین گوشارەوە یارمەتی دەسەڵاتەکەی بدات. ئامانجی تری ئەمریکا سیخوڕی و دەست خستنی زانیاری لە ئێرانە.

ترامپ سەرەتا و لە کاردانەوە بە ئەو ڕووداوە ئەوەی هەوڵێکی زۆر مەترسیدار لە لایەن ئێرانەوە وەسف کرد. ناوبراو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی لە گەڵ جاستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و لە دووهەمین کاردانەوە بە ئەو ڕووداوە تۆزێک شێوەی قسەی خۆیی گۆڕی و ڕایگەیاند کە ئەو کارە دەتوانێت هەڵەیەکی تاکەیی بێت. بە ڕای ئێوە هۆکاری گۆڕینی شێوەی قسەکە چییە؟

پێدەچێت هەواڵیان دابێتە ترامپ کە بەشگەلێک لە لاشەی فڕۆکەکە لە ئاوەکانی ئێران دۆزراوەتەوە و ئێران دەستی پێیان دەگات. کەواتە باتر وایە کە ترامپ وشیاری بێت و درۆ نەدات کە نەبێتە هۆی ئابڕوو چوونی زیاتری ئەمریکا لە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

بڕێک کەس پێیان وایە کە هۆکاری سەربزێوی نوێ ئەمریکا دژی ئێران، شکستێکە کە ترامپ لە بواری سیاسەتی دەرەوە و بەرانبەر کۆریای باکوور و ئێران لە لایەک و بەردەوامی شەری بازرگانی لە گەڵ چین لە لایەکی ترەوەیە. ڕای ئێوە لەم بارەوە چییە؟

ئەگەری هەیە ئەو لێکدانەوەگەلە ڕاست بن. بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەبێ لە شێوەی بڕیاری گرووپی ب و شێوەی بیری ئەو کۆمەڵە شەڕخوازە لێک بدرێتەوە.

ئێران ڕایگەیاندووە کە تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە بە پێی مادەی ٥١ ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێی بەرگری ڕەوا بووە و نامەیەکی لەم بارەوە پێشکەشی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. لێکدانەوەی ئێوە لەم بارەوە چییە؟

بە ڕای من ئێران ئەبێ لە زووترین کات ئەو پرسە بباتە لای نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئیزن نەداتە ترامپ کە دەغەڵ بازی بکات. ئێران ئەبێ بە هێزی تەواو و هێنانە ئاراوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە سەر مافی بەرگری ڕەوا لە لای نەتەوە یەکگرتووەکان و بنکە نێوەدەوڵەتییەکانی تر سکاڵا بکات.

News Code 27042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =