کۆشکی سپی سپاسی ئێرانی کرد

 وتەبێژی کۆشکی سپی کاردانەوەی بە ئازاد کردنی هاووڵاتی لوبنانی دەستبەسەر کراو لە ئێران نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی بی سی نیوز، سارا ساندز، وتەبێژی کۆشکی سپی بە بۆنەی ئازادکردنی نەزار زاکا، هاووڵاتی لوبنانی – ئەمریکایی دەستبەسەر کراو لە ئێران ، سپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.

 نەزار زاکا دوای سەفەری چوارەمی بۆ ئێران کاتێک دەیەویست لە ئێران بچێتە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستبەسەر کرا.

تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتە بیانییەکان دژی بەرژەوەندی ئێران درابوویەوە پاڵی و بە ۱۰ ساڵ زیندان و ۴.۲ میلیۆن دۆلار غەرامە سزا درا.

نەزار زاکا ئیقامەی ئەمریکای هەیە و لە بواری زانستی تەکنۆلۆژیادا چالاکە.

 ڕۆژی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی داخوازیەکەی میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان، سەعد حەریری سەرۆک وەزیران و هەروەها داخوازی سەید حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، بڕیاری دا بە ئازاد کردنی نەزار زاکا.

دوێنێ زاکا بە فڕۆکەیەکی لوبنانی و بە هاوڕێی بەرپرسێکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، تارانی بەرەو بەیرووت بەجێهێشت.

News Code 26894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =