بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی بە دەنگی ۸۷ پەرلەمانتار لەکۆی ۹۷ پەرلەمانتار بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانێکی ئاشکرادا مەسروور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژارد.
ئەمڕۆ بڕیارەکە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت رابسپێردرێت.
بۆچوونی ئێوە