بە راپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰ی جۆزەردان، پەرلەمانی کوردستان و میوانانی بانگهێشت کراوی ناوخۆیی و بیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای ساری هەولێر بۆ سوێندخواردنی سهرۆكی ههڵبژێردراوی ههرێم کۆبوونەوە.
هەر یەکە لە وەزیرانی دەرەوەی توركیا و شاندێکی باڵای سیاسی ئێران و ١٢٠٠ كەسایەتیی دیپلۆماسیی جیهانی دیکە لە ئاستە جیاوازەكان، بەشداری مەراسیمەكە دەبن.
لە سەرەتاوە نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد دواتر مەسعوود بارزانی گوتارێكی خوێندنەوە و دواتریش بەرهەم ساڵح ، سەرۆک کۆماری عێراق وتاری خۆی پێشکەش کرد.
دەقی سوێند خواردنەکەی نێچیرڤان ئەمە بوو: "سوێندبێت بە خوای مەزن، پارێزگاری لە مافەکان و دەستکەوتەکان و یەکڕیزی و بەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەم و ئەرک و فەرمانەکانم بە دروستی و دڵسۆزی ئەنجام بدەم، خوای گەورە پشتیوان بێت".
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، رۆژی ۲۸ی ئایاری ۲۰۱۹، لە کۆی ۸۱ دەنگی پەرلەمانتاری ئامادەبووی دانیشتنهكه، ۶۸ دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
بۆچوونی ئێوە