AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢٠ ٠٨:٣٧

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تارانی پایتەخت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، باڵوێزی ئەڵمانیا لە ئێران لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کردووە.

دەوترێت: دانوستان سەبارەت بە داهاتووی بەرجام و جێبەجێ کردنی کاناڵی دارایی هاوبەشی ئێران و ئەورووپا ناسراو بە ئینستکس لە سەرەکی ترین تەوەرەکانی دانوستانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و بەرپرسانی ئێرانی دەبێت.

 سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک ڕایگەیاندووە کە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  لەم سەفەرەیدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.

سەفەرەکەی ماس بۆ ناوچەکە لە چوارچێوەی هەوڵی ئەورووپاییەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و کەم کردنەوەی تەنگژەکان  دێت.

News ID 26836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha