دەزگای چارەسەریی شێرپەنجە لە ئێران چووە قۆناغی بەرهەم هێنان

توێژەرانی کۆمپانیایەکی زانست‌ تەوەر توانیان مۆڵەتی بەرهەم هێنانی دەزگای خێرایی بەخشی هێڵی ئەلەکترۆنی بۆ چارەسەریی نەخۆشینی شێرپەنجەیی بۆ وەبەرهێنانی بەرفروان وەرگرن.

نەوید نەجاتبەخش سەرۆکی لیژنەی بەڕیوەبەریی کۆمپانیای زانست تەوەر لە شارۆچکەی زانستی و توێژینەوەیی ئیسفەهان بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: ئێمە توانیمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو زانستی تەکنیکی دەزگای خێراییبەخشی هێڵی بە دەست بێنین و ئەو دەزگایە لە ئێراندا بەرهەم بێنین.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەرخان درانی لانی کەمی ٣ دەزگای خێراییبەخشی هێڵی ئەلەکترۆنی بۆ هەر یەک ملیۆن کەس بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وتی: لەو ڕووەوە ئێمە لە ئێراندا زیاتر لە ٢٤٠ دەزگامان پێویستە کە بە داخەوە کەمتر لە ١٠٠ دەزگامان هەیە و ئەویش زۆربەیان بەرهەمی وڵاتانی دەرەوەن و بە هۆی ئەوەی بۆ وردە پاژەکانی دەزگاکان ناچار لە دەستەودامێن بوون بە وڵاتانی دەرەوەین، پێویستە لە دۆخی ئێستادا و بە تایبەت لە دوای داسەپانی گەمارۆکان بۆ دابین کردنی پێداویستیی وڵات لەو بوارەدا هەنگاوی قورس هەڵگیرێت.

نەجات بەخش بە ئاماژە بە بەرهەم هێنانی ئەو دەزگایە لە لایەن وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا و چین بە شێوەی بەرتەسک، ڕوونی کردەوە: ئێمە دەتوانین بە بەرهەم هێنانی بەرفراوانی دەزگای خێرایی بەخشی هێڵی ئەلەکترۆنی پەیوەستی ئەو وڵاتانە لە ئاستی جیهانیدا بین.

سەرۆکی لیژنەی بەڕیوەبەریی کۆمپانیای زانست تەوەر لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە بەرهەم هێنانی ئەو دەزگایە ڕەخسانی بەربڵاوی هەلی کاری ناوخۆییشی بە دواوەیە، وتیشی: لە سەدا ٩٥ی بەرهەم هێنانی دەزگای خێراییبەخشی هێڵی ئەلەکترۆنی ئێرانییە و لە سەدا ٥ی دیکەی جیهازاتی نائێرانی تێدا بە کار هێنراوە.

News Code 26825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =