AP ١٣٩٨ جۆزەردان ١٠ ١٣:٠٦

ڕۆحانی:

مامەڵەی سەدە بێ شک ئەنجامی نابێت/ قودس هی موسڵمانەکانە

مامەڵەی سەدە بێ شک ئەنجامی نابێت/ قودس هی موسڵمانەکانە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بێ گومان بابەتی مامەڵەی سەدە دەبێتە شکست هێنانی سەدە و ئەنجامی نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس, وتی: ڕۆژی قودس ڕۆژی بەرەنگاریی هەموو موسڵمانان لە بەرانبەر دەستدرێژی کەرانی جیهانە و پەیامی قودس ئەمە کە فەلەستین بۆ هەمیشە زیندووە و قودس هی موسڵمانانە.

وتیشی: دوژمنەکان قودسیان بە پایتەختی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند کە جگە لە لە یک دوو وڵاتی بچووک هیچ وڵاتێک پشتگری ئەمەی نەکرد.هەروەها بەرزاییەکانی گوڵانیان بە هی ئیسرائیل ناوبرد بەڵا هیچ کەس لە جیهان قبووڵی نەکرد.

جەختیشی کرد کە بێ گومان مامەڵەی سەدە دەبێتە شکستی سەدە و ئەنجامی نابێت.

News ID 26741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha