سکێنەری سێ ڕەهەندی بۆ ماڵکردنەوە دەنێردرێتە مانگ

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بە هاوکاریی زانکۆی تەکنیکی برۆنشویگی ئەو وڵاتە بە دوای گواستنەوەی سکێنەری سێ ڕەهەندی بۆ ماڵکردنەوە لە مانگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نیوئەتلەس، چاوەروان دەکرێت ڕەوتی گواستنەوەی ئەو سکێنەرە بۆ مانگ و کەڵک لێ وەرگرتنی بۆ ماڵکردنەوە تا ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی پێ بێت.

ئەو سکێنەری سێ ڕەهەندە لەیزێرییە کە ناوی Moonriseـه لە سەر مانگ‌پێوێکی ئۆتۆمات دادەبەسترێت و بە بێ پێویستی بە یارمەتی مرۆڤ و بە بەرنامە پێدانی پێشتر توانای بەرهەم هێنانی سازەی پێشتر چێکراوەی دەبێ.

یەکێک لە گرینگترین گرفتەکانی بەردەم مرۆڤ بۆ ماڵکردنەوە لە مانگدا، دژاوری لە گواستنەوەی کەرەسەی ماڵکردنەوە بۆ ئەوێیە. پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە گواستنەوەی هەر کیلۆگرامێک مادە و کەرەسەی ماڵکردنەوە بۆ مانگ لە پێناو ماڵکردنەوە نزیکەی ٨٧٢ هەزار دۆلار تێچووی دەبێ.

ئەم سکێنەرە سێ ڕەهەندییە دەتوانێ لە مادە خۆجێیەکانی سەر مانگ بۆ ماڵکردنەوە بەهرەب ببات. Moonriseی سێ کیلۆگرامی کە هێشتا لە قۆناغی تاقیکارییە دەتوانێ بە خاکی سەر مانگ پێکهاتەگەلێکی پتەو بۆ ماڵکردنەوە ئامادە بکات.

داڕشتنی ئەو سکێنەرە لە ٩ مانگ لەوە پێشەوە دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە چ کاتێک ئامادەی وەربەرهێنان دەبێ.

News Code 26730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =