بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق ڕایگەیاند کە لە پێوەندی لە گەڵ ئاڵۆزی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەبێ پێنج هەنگاو هەڵبگرین:
١. هەوڵ بۆ ڕێگری لە ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکە کە ئەوە گرینگترین یەکمایەتیە، چونکوو شەڕ دەکێشرێتە گۆڕەپانەکانی تریش و دەبێتە شەرێکی جیهانی کە عێراق زیاترین خەسار دەبینێت.
٢. ئەبێ توندڕەوەکان و هەموو کەسانێک کە لە ئاوەها دۆخێکی نالەباردا ئاگری شەڕ گەش دەکەنەوە، بێدەنگ بکرێن.
٣. دروشمی " پێش لە هەر شتێک عێراق" و " پیش لە هەر شتێک بەرژەوەندی نەتەوەیی" ئەبێ یەکمایەتی سیاسەتی ئێمە لەم پێوەندیەدا بێت.
٤. ئەبێ لە تۆمەت لێدان و بانگەشەی نەرێنی دژی یەکتر خۆمان ببوێرین و یەکێتی و تۆکمەیی ناوخۆیی بپارێزین و نەهێڵین کە کێشەکانی وڵاتانی تر ببێتە هۆی دژایەتی ناوخۆیی ئێمە.
٥. ئەبێ ئەو ستراتیژییە بگرینە پێش کە عێراق بە پێوەندی قووڵی خۆی لە گەڵ هەر دوو لایەنی شەڕ شیاوی لە ئەستۆ گرتنی ڕۆڵی نێوبژیوانی هەیە، بە مەرجێک کە باوەڕی بە خۆی و ئیمکاناتەکەی هەبێت.
Your Comment