٤٠٠ ئەندامی کۆنگرێس: ئەمریکا نابێت سووریا چۆڵ بکات

سەدان ئەندامی کۆنگریسی ئەمریکا داوایان لە ترامپ کرد کە بە پشتبەستن بە ڕەوتی ئێران تۆقێنەری و بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵا، پلان و ستراتژییەک بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن ئاراستە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیکەی ٤٠٠ ئەندامی کۆنگریسی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری درێژەی ئامادەبوونی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سووریا و بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلێکی تیرۆریستی بوون کە هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەیمانانی ناوچەیی واشنتۆن.

لە بەشێکی ئەو نامەیەدا کە لە هەژماری فەرمیی "مایکڵ مەک ‌کۆل" نوێنەری ویلایەتی تێگزاس بڵاو بۆتەوە، هاتووە:  بەو پێیەی هەندێک لە نزیکترین هاوپەیمانانی ناوچەییمان بەرەوڕووی هەڕەشەن؛ وەک هەمیشە رێبەری و پاڵپشتیی ئەمریکا زەروورییە.

لەو نامەیەدا کە لە سەر دەستی سناتۆرگەلێکی وەک "جەیمز ڕیچ" و "باب مەنندێز" و هەروەها نوێنەرانێکی وەک "ئێلیۆت ئێنگێل" و "مایکڵ مەک کۆل" ئامادە کراوە، ئیدعا کراوە کە قەیرانی سووریا ئاڵۆزە و رێگەچارەگەلی سیاسی بە تەنیا وەڵامدەر نییە. هەر بۆیە تاقە بژێرەی ئەمریکا پێشخستنی سیاسەتگەلێکە کە پێش بەو هەڕەشەگەلە ڕوو لە زیادبوونانە دەگرێت کە دژی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنین و هەروەها ئاوەها ستراتژییەک پێویستی بە رێبەریی ئەمریکایە.

ئەو نامەیە لە کۆتاییدا بەرتەسک کردنی تیرۆریزمی گرێ داوەتەوە بە گرتنە بەری ستراتژییەک کە پشت ئەستوورە بە فەرمی ناسینی مافی بەرگری لە ڕژیمی زایۆنی، پەرەدان بە گوشارەکان لە دژی ئێران و ڕووسیا و هەروەها بەرزکردنەوەی گوشارەکان لە سەر حزبوڵڵا.

News Code 26593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =