تورکیا چەند کەتیبەی سەربازی ناردە سنوورەکانی کوردستانی سووریا

سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیا لە ناردنی چەند کەتیبەی نوێ سەرباز و جیهازاتی سەربازی ئەم وڵاتە بۆ سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ، سوپای تورکیا ڕێژەیەکی زۆر جیهازاتی سەربازی قورسی  لە سنووری وڵاتەکەی و کوردستانی سووریا جێگیر کرد.

 هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ ناوچەی قیرق خان سەر بە پارێزگای هاتای لە باشووری تورکیا.

 لە هەواڵەکاندا هاتووە کە سوپای تورکیا جیهازاتی قورسی جەنگی بردووەتە ئەو ناوچە و کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

News Code 26566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =