۲۹۱۳ هاووڵاتی ئێزدی لە بندەستی داعش ڕزگار نەکراون

لە کۆی شەش هەزار و ٢٨٤ هاوڵاتی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون، تا ئێستا نزیکەى سێ هەزاریان ڕزگارنەکراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:تا ئێستا سێ هەزار و ٣٧١ ڕفێنراوى ئێزدى لەدەستى داعش ڕزگارکراون و دوو هەزار و ٩١٣ کەسیش بێسەروشوێنن.

بە وتەی دیندار زێباری بە هۆی ئەوەی هێشتا ئارامی و سەقامگیری لە شەنگال نییە نزیکەی ٨٠٠ خێزان لە شەنگالەوە گەڕاونەتەوە کەمپەکانی دهۆک.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی ئابی ٢٠١٤ و لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٢٨٤ کوردی ئێزدی رفێندران.

News Code 26473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =