تیرۆریست ناوبردنی سوپا سیاسی و بۆ سەپاندنی گوشاری ئابووری زیاترە

ڕیچارد موفی پێی وایە بڕیاری دەوڵەتی ترامپ دەتوانێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پاساو بدرێت و ئەمەش بڕیارێکی سیاسیە نەک مافەوانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: ڕیچارد مورفی دیپلۆماتی پێشەنگی ئەمریکی بە ٣٤ ساڵ چالاکی لە بواری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتە عەرەبییەکان، لە ساڵانی شەڕی ئێران و عێراق باڵوێزی ئەمریکا لە عەرەبستانی سعوودی بوو و پاشان بووە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین.مورفی ئێستا بە ئامادەبوون لە  بی بی سی، سی ئێن ئێن، فاکس نیوز ڕووداوەکانی جیهان بە تایبەتی رووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شرۆڤە دەکات. ناوبراو ئەندامی لێژنەی زانکۆی ئەمریکی بەیرووت لە لوبنانیشە.

مورفی سەبارەت بە ئامانج لە ڕاگەیاندنی سوپا وەکوو  گرووپێکی تیرۆریستی لە لایەن ئەمریکاوە بە هەواڵنێری مێهری وتی: من پێم وایە ئامانج لە ناولێبردنی سوپا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی دەرەکی لە بنەڕەتدا زیاد کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان لە سەر ئێرانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بڕیارە بە بۆنەی ڕۆڵێکەوە کە سوپا لە ئابووری ئێران هەیەتی دراوە.

جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئەو کارە ئەگەری هەیە توانی ئێران لە سەرمایەدانەری لە برێک وڵاتانی ناوچەکە کەمتر بکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بڕیارەی ترامپ لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا پاساو بکرێت. ئەو بڕیارە سیاسی بوو نەک مافەوانی.

مورفی سەبارەت بە ئەو پرسە کە ئایا ئەگەری هەیە گەمارۆی زیاتر لە لایەن دەوڵەتی ترامپەوە دژی ئێران دەربکرێت، وتی: بەڵێ، دەوڵەتی ترامپ درێژە دەداتە هەوڵەکانی بۆ گوشار خستنە سەر ئێران.

News Code 26254

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =