بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، مایک یوانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئاسایشی دیپۆلۆماسی ڕایگەیاند کە هەر کەسێک کە زانیاری لە سەر سێ کەسایەتی بەناوبانگی حزبوڵڵا بە ناوەکانی موحەمەد بازی، ئەدهەم تەباجە و عەلی شەرارە ڕادەست بکات ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات وەردەگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها هەر کەسێک کە زانیاری وا ڕادەست بکات کە ببێتە هۆی داخرانی کەناڵی دارایی حزبوڵڵا ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.
هەروەها مارشال بیلینگزلی جێگری وەزیری خەزانەداری ئەمریکا و سەرۆکی دەورەیی کارگرووپی FATF پاگەندەی کرد ئێران لە تیرۆریزم وەکوو ئامیرێکی سەرەکی بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت و واشنتۆن درێژە دەداتە گوشارەکان دژی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.
بۆچوونی ئێوە