بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی بەیاننامەی ئەم دواییەی کۆشکی سپی سەبارەت بە درێژەنەدران بە بەری کرانی کڕینی نەوتی ئێران، وتی: بە ئاوردانەوە لە نایاسایی بوونی گەمارۆکان، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بەهایەک بە بەری کرانەکانی نەداوە و نادات.
وتیشی: بەوەشەوە سەرەڕای کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو گەمارۆیانە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو کاریگەرییە نەرێنیانە بە هۆی درێژەنەدان بە بەری کرانەکان، وەزارەتی دەرەوە ئەوڕۆ لە گەڵ تەواو ناوەندگەلی هاوپەیوەندی ناوخۆیی پەیوەندی گرت و هەروەها دانوستانێکی چڕ و تایبەتیی لە گەڵ زۆربەی هاوپەیمانییە دەرەکییەکانی و لەوان ئەورووپییەکان، نێودەوڵەتی و درواسێکاندا ئەنجام دا.
مووسەوی ئاماژەی بەوەش دا: دەرئەنجامی ئەو پەیوەندی و دانوستانە ناوخۆیی و دەرەکیانە ئاراستەی بەرپرسە باڵاکانی وڵات کراوە و بەزوویی لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدرێت.
Your Comment