AP ١٣٩٨ گوڵان ٢ ١٨:٣٤

لە لایەن میت:

٤ ئەندامی پەکەکە لە شەنگال دەستگیر و گواسترانەوە بۆ تورکیا

٤ ئەندامی پەکەکە لە شەنگال دەستگیر و گواسترانەوە بۆ تورکیا

ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە دەرەوەییەکانی خۆی لە ناوچەی شەنگال ٤ ئەندامی پەکەکەی دەستگیر و گواستنیەوە بۆ تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی NTV، ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) ئەو ٤ ئەندامەی پەکەکە کە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی ئەمنیی تورکیا لە باکووری سووریا و لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە ڕاهێنانی سەربازیان بۆ کراوە و ناوەکانیان "و.ک" ٣٤ ساڵە، "م.ک" ٢١ ساڵە، "ا.ع" ٢٠ ساڵە و "ک.ا" ١٦ی ساڵە ڕاگەیێندراوە، پاش گواسترانەوە بۆ تورکیا ڕادەستی لقی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا کران.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، "و.ک" لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی تەڤلی گرووپی پەکەکە بووە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو گرووپە لە ناوچەی گارا و هەفتەنین لە دژی هێزی سەربازیی تورکیا ڕۆڵی بەرچاوی بووە و هاوکات بە یەکێک لە گرینگترین ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال دەهاتە ئەژمار.

News ID 26158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha