بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ئەحمەد جەربا نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە هێرشیان بۆ سەر گوندەکانی پارێزگای نەینەوا و ڕفاندنی هاووڵاتیانی عێراقی.
وتیشی: ئێمە داوا لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین کە جیهازاتی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکانی بەعاج، تەل عەبەتە و حەزەر بکات، چونکە لەو ناوچانەدا هێشتاش شایەدی جەنایەتەکانی داعشین.
جەربا ئاماژەی بەوەش دا: دۆخی ناوچەگەلی رۆژئاوایی پارێزگای نەینەوا ناسەقامگیرە، چونکە دانیشتووانی هەندێک لە ناوچەکان بە هۆی پەلامار و هێرشی داعش ناچار لە بە جێ هێشتنی ماڵ و زێدی خۆیانن.
جەختیشی کرد: بە هۆی نەبوونی هێزی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری، تیرۆریستانی داعشی بەردەوامن لە جەنایەتەکانیان. نابێ بێڵین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ و ئامادەبوونی داعش لە نەینەوادا دووپات بێتەوە.
Your Comment