بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نهێنی مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک ئێرانی دانیشتووی ئەمریکا، هەندێ زانیاری درکاندووە.
سەرچاوە ئاگادارە ئاشکرایان کردووە کە پەمپەئۆ بە پێچەوانەی هەمیشە، ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیچ خواستێکی بۆ هێرشی سەربازی دژی ئێران نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە دەوڵەتی ترامپ نایەوێت لە وشەی گۆڕانی حکوومەت بۆ ئێران کەڵک وەرگرێت و هیچ بڕیارێکی نییە بۆ دەستێوەردانی سەربازی.
پەمپەئۆ هەروەها پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە ئەمریکا کاتێک زیاترین بەرژەوەندی دەستەبەر دەبێت کە رێبەرانی ئێران کەسانی شۆڕشی نەبن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر هەوڵی داوە کە وای نیشان بدات دەوڵەتی ترامپ پەیوەندی لەگەڵ گرووپی موجاهدینی خەلق (مونافقین) نییە.
ئەو لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی: هیچ دەستەبەرییەک نییە کە ئەم گەرمارۆیانە زەبر لە خەڵکی ئێران نەدات.
Your Comment