٦ دەستکەوتی نوێی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران ڕوونوێنی کرا

٦ دەستکەوتی نوێی هێزی زەوینی ئەرتەش بە ئامادە بوونی جێگری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٦ دەستکەوتی نوێی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بە ئامادە بوونی سەرتیپ نەوزەر نێعمەتی فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و جیهادی خۆبەرێوەبەری هێزی زەوینی ئەرتەش ڕوونوێنی کرا.

بەم پێیە، مولتی ڕوتەر بۆمب هاوێژی زیرەک، باڵندەی ڕاوچی تورپران، پادی زیرەکی زەوینی، ئامێری ئەتۆمی پلاسما، سیستەمی هۆشداری دەری تیشکی ، سیستەمی هۆشداری دەری تیشکی لە سەر ئۆتۆمبیل، لە ئەو دەستکەوتانە بوون کە لە لایەن ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و جیهادی خۆبەڕێوەبەری هێزی زەوینی ئەرتەشەوە ڕوونوێنی کران.

تایبەتمەندی دەستکەوتە ڕوونوێنی کراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە:

باڵندەی ڕاوچی تورپران: ئەو باڵندە بە مەبەستی ڕاوی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێرشبەری دارێژراون. ئەو باڵندە بە دوو لانچری هاویشتنی تۆڕ بە مەودای ٢٠ مەتر تەیار کراوە. ڕووبەری تۆڕە هاوێژراوەکان ١٢ مەتری دوجایە کە توانای گواستنەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تا کێشی ٢ کیلۆگرام دەبێت.

پادی زیرەکی زەوینی: ئەو پادە توانای دۆزینوەی مرۆڤ لە ١٥ مەتری و ئۆتۆمبیلی لە ٥٠ مەترییەوە هەیە و بە سیستەمی ناسینەوەی دۆست لە دوژمن تەیار کراوە. ئەو ئەو پادە بە یەک جار شارژ کردنەوە بۆ ماوەی سێ مانگ کار دەکات.

ئامێری ئەتۆمی پلاسما: ئەو ئامێرە توانای دەرخستنی تەواوی شتە سووک و قورسەکان بە تەنانەت بە حاڵەتی ئاوەکی و گازی هەیە و لە سەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کواد کۆپتەر، ئۆتۆمبیل و ئامێرە سەربازییەکان بۆ نموونە هەڵگرتن دادەمەزرێت.

سیستەمی هۆشداریی دەری تیشکی: سیستەمێکی خۆ پارێزەری ئاشکراکەری سیستەمی ڕێوێنی کراوی لەیزێرییە کە تا ١٥ کیلۆمەتر دەپێوێت. ئەو سیستەمە کە بە سێ هەست پێکەری ڕێنوێنی کراو تەیار کراوە لە کەمتر لە یەک خولەک دەکەوێتە کار و بە شێوەی هۆشداریی، دەنگی و داگیرسانی گڵۆپ هۆشداریی دەدات.

مۆڵتی ڕۆتری بۆمب هاوێژی زیرەک: ئەو دەستکەوتە وەکوو سەکۆیەکی جووڵەری ئاسمانی بە مەبەستی دامەراندنی جیهازاتی ئاسمانی بنەڕەتییە کە بە لانچەری هەشت دانەیی تەیار کراوە و تا ٣٠ خولەک دەتوانێت بفڕێت. مەودای پیوانی ئەو باڵندە ٥ کیلۆمەترە و ئەگەری فڕینی هەیە لە کاتی هەڵکردنی با تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و دەتوانێت ٨ کیلۆگرام بار ببات لە گەڵ خۆی.

سیستەمی هۆشداریی دەری تیشکی لە سەر ئۆتۆمبیل: ئەو سیستەمەش وەکوو سیستەمی هۆشداریی دەری لەیزێری پیشووە کە دەتوانێت لە سەر هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبیلی سەربازی دامەزرێت.

News Code 26143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =