سەباغ بۆ ترامپ:  گوڵان ئازاد دەکەین

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانەیی وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا ترامپی خستە بەردەنگ و وتی: گوڵان هی سووریایە و ئێمە ئازادی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، حەموودە یوسف سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی دراوسێکانی عێراق لە بەغدا ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: گوڵان هی سووریایە زیاتر لە ئەوەی کە واشنتۆنی ئەمریکی بێت. ئێمە گوڵان ئازاد دەکەین و لە بستێک لە خاکمان چاوپۆشی ناکەین. ئێمە لە گەڵ هەر دەست درێژەیەک لە ژێر ناو داگیرکار بەرەوڕوو دەبینەوە و ئەمەش پرسێک نییە کە شرۆڤە بکرێت. ئەمریکا لە گەڵ نەتەوەیەک ڕووبەڕوویە کە لە بستێک لە خاکەکەی جاوپعشی ناکات.

سەباغ جەختی کرد: هەموو بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر بنەڕەتی ڕێز لە خاکی سووریا جەختی کردووە. ئێمە پاڵپشتی تەواوی خۆمان لە برا فەلەستینییەکانمان ڕادەگەیێنین و ڕاشیدەگەیێنین کە قودس پێتەختی هەتاهەتایی فەلەستینە. نەتەوەی سووریا پێداگری دەکات لە سەر زاڵ بوون بە سەر تیرۆریزم. هەموو ئەو هێزانەی کە بە بێ ئیزن هاتوونەتە سووریا ئەبێ لەوێ بچنە دەرەوە و هەمووان دەبێ ڕێز لە سەروەریی و سەربەخۆیی سووریا بگرن.

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا وتی: ئەوەی ڕوو دەدات پرسێکی نوێ نییە و شەڕی نەتەوەکانی ئێمەش پرسێکی نوێ نییە.

ناوبراو زیادی کرد: نەبوونی هەنگاوی هاوبەش دەبێتە هۆی درێژەدانی تیرۆریزم و توندڕەوی. یەکگرتوویی نێوان نەتەوەکانی ئێمە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەستەم ترین قۆناغی مێژوویی زەرووریە. دوژمنانی مرۆڤایەتی هەوڵیان دا کە سووریا بکەنە خراپترین شوێن بۆ مرۆڤەیاتی لە مێژوو. دوژمنانی ئێمە هەموو جۆرە چەکی قەدەغە کراویان دژی سوورییەکان بەکار هێنا کە بە هۆیەوە ژنان و منداڵان کوژران و خراپترین وێنەکان لە کوشتن و ترسیان لە مێژوو تۆمار کرد.

سەباغ جەختی کرد: ئێمە لە سەر ناشتنی تیرۆریزم پێداگرین و ئەمە بە هاوکاری عێراقە.

ناوبراو هۆکاری گەمارۆکان و هەوڵەکان دژی وڵاتەکەیی پێبەند بوونی تەواو بە مافی فەلەستینییەکان و پاڵپشتی لە بەرخۆدانی فەلەستین وەسف کرد و زیادی کرد: سووریا لە سەر زەروورەتی بەربەرەکانێ لە گەڵ ستەمکارانی نوێ و زایۆنییەکان جەختی هەیە و ئەوەش تاوانی وڵاتی من بوو.

News Code 26130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =