ئیسرائیل لە ١٩٤٨ەوە بەردەوام یاسا نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردووە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕەخنەیەکی نوێی لە ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هەموو کرداری ئیسرائیل لە ١٩٤٨ەوە پێشێل کردنی یاساگەلی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای ڕەخنە لە پلانی هەڵبژاردنەکانی "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە پەیوەست کردنی کەرانەی رۆژئاوایی ڕایگەیاند: هەر کردارێکی ئیسرائیل لە ١٩٤٨ەوە تا ئێستا ئەنجامی داوە، پێشێل کردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: کەرانەی رۆژئاوایی هی فەلستینییەکانە و ئیسرائیل لە رێگەی نەتانیاهۆوە هەڵمەتی داگیرکەرانەی دیکەی دەست پێکردووە. بەڵام با بزانێ کە تورکیا هەمیشە لە پەنای فەلەستینییەکانە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە بژاردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی تورکیا کرد و وتی: ئەرکی سەر شانمانە کە بەرگری لە مافی هاووڵاتیان بکەین. ئەو هەڵبژاردنە گومانی زۆری لە سەوە و ئێمە بە چەندین نمونە تاوانی ڕێکخراوەیی لە هەڵبژاردنەکانم زانیوە.

هەڵبژاردنە ناوچەییەکان حەوتەی ڕابردوو لە تورکیا بەرێوە چوو کە بە پێی بەراییەکان حزبەکانی ڕکابەری پارتی داد و گەشە لە سارە گرینگەکانی ئەو وڵاتەدا سەرکەوتنی زیاتریان بە دەست هێناوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە قبووڵ نەکردنی بەراییەکان، خوازیاری بژاردنەوەی دەنگی هەندێک لە شارەکان و لەوان ئەستەنبۆڵ بووە.

News Code 25926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =