سوید ٢٣٠  داعشی وەردەگرێتەوە

وڵاتی سوید ڕەزامەندیی خۆی بۆ گەڕانەوەی ٢٣٠ هاووڵاتی کە چووبوونە ناو ڕیزەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، سوید ڕەزامەندیی خۆی بۆ گەڕانەوەی ١٥٠ هاووڵاتیی خۆی کە چووبوونە ناو ڕیزەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش، ڕاگەیاند و کە بە بژاردنی هاوسەران و منداڵانیان، سەرجەم دەبنە ٢٣٠ کەس.

ئەگرەچی نیگەرانیگەلێک سەبارەت بەو پرسە لە ئارادایە، بەڵام جگە لە شارەوانییەک، شارەوانییەکانی دیکە کە سەرجەم ٣٥ بازگەن، ئامادەی وەرگرتن و قبووڵ کردنی ئەو کەسانەن.

بڕیارە لە بەرواری ٢٥ی ئاڤریل (٥ی گوڵان)، ناوەندی پێشگری لە ڕادیکاڵیزمی هێرشبەرانە لە گەڵ شارەوانییەکان سەبارەت بە ڕەوتی وەرگرتنی ئەو کەسانە گفتوگۆ بکات.

سوید پێشتریش هەندێک هاووڵاتیی دیکەی داعشیی خۆی وەرگرتووە کە تەنیا یەک کەسیان لە بابەتی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستییەوە تۆمەتبار کراوە.

شایانی باسە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوەیەک لەوە پێش وتبووی ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی هاووڵاتیانی داعشیی خۆیان وەرنەگرنەوە، ئەمریکا ناچارە لە ئازاد کردنیان.

News Code 25918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =