بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یۆکیۆ ئامانۆ بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی سی بی ئێس جارێکی تر جەختی کردە سەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام.
ناوبراو وتی: چالاکی دژی ڕیککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن ئێرانەوە نابینرێت، بەڵام ئەبێ بە شیوەی زۆر ورد لە سەر چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران چاوەدێریمان هەبێت.
ئامانۆ بە وتنی ئەوەی کە چاوەدێرانی ئاژانس دەستپێڕاگەیشتنیان هەیە بە تەواوی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، وتی کە ئەو وڵاتە تا ئێستا بە تواوەتی پێبەندی بەڵێنەکانی لە بەرجام بووە.
انوبراو هەروەها بە ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ئەو کارەی کاریگەر لە داهاتووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وەسف کرد.
Your Comment