بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر٧، بە پێی زانیارییەکان سێ بارهەڵگر کە باریان چەک و تەقەمەنی بوو هەوڵیان دەدا تا بچنە ناو منبەج لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا لە لایەن هێزەکانی سوپای ئازادی سووریاوە ڕاگیرا و پشکێندرا و لە ئاکامدا چەک و تەقەمەنی بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.
سوپای ئازادی سووریا لە ناوچەی کیبە لە نزیکی منبەج کە کۆنترۆڵی لە ئەستۆدایە ئەو بارهەڵگرانەی کە دەوترێت دەیانەویست چەک و تەقەمەنی بگوازنەوە بۆ منبەج و بۆ هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا، ڕاگرتووە.
ئەو بارهەڵگرانە چەکی جۆری کڵاشینکۆف، BKS، چەکی ئۆتۆماتیکی 23MM، مووشەکی دژە تانک، ڕاکتی تیپی RPG، و ژمارەیەکی زۆری تەقەمەنیان پێ بووە.
Your Comment