بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، ئانتۆنیو گوترش ئەمینداتی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی تویتەریدا نەورۆزی لە هەموو ئەوانەی ئەو رۆژە جەژن دەگرن، پیرۆز کرد.
گوترش نووسی: بۆ هەموو ئەوانەی لەو رۆژەدا جەژن دەگرن، نەورۆز دەسپێکێکی نوێیە؛ ساڵی نوێ، گەیشتنی بەهار، نەوێبوونەوی سروشت. ئەو رۆژە بۆ هەموومان هەلێکە بۆ نوێکردنەوەی ورە و ئیرادەمان لە پێناو سازدانی جیهانێکی باشتر بۆ هەموومان. نەورۆز پیرۆز!
شایانی باسە، نەورۆز لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک نەریتێکی فەرهەنگی لە لایەن گەلانی جۆراوجۆرەوە ڕێزی لێ دەگیرێت و لە ڕیزی ئاسەوارە ناکۆنکرێتە فەرهەنگییەکانی مرۆییدا ناوی لێ دەبریت و لە ساڵی ٢٠١٠شدا لە سەر داوای وڵاتانێکی وەک ئێران، ئازەربایجان، ئەفغانستان، هیندستان، کازاخستان، قرقیزستان و تاجیکستان وەک رۆژێکی جیهانی لە رۆژژمێری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار کرا.
Your Comment