ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆزی پیرۆز کرد

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نەورۆزی وەک هەلێک لە پێناو نوێ کردنەوەی ورە بۆ سازدانی جیهانێکی باشتر بۆ هەمووان پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العالم"، ئانتۆنیو گوترش ئەمینداتی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی تویتەریدا نەورۆزی لە هەموو ئەوانەی ئەو رۆژە جەژن دەگرن، پیرۆز کرد.

گوترش نووسی: بۆ هەموو ئەوانەی لەو رۆژەدا جەژن دەگرن، نەورۆز دەسپێکێکی نوێیە؛ ساڵی نوێ، گەیشتنی بەهار، نەوێبوونەوی سروشت. ئەو رۆژە بۆ هەموومان هەلێکە بۆ نوێکردنەوەی ورە و ئیرادەمان لە پێناو سازدانی جیهانێکی باشتر بۆ هەموومان. نەورۆز پیرۆز!

شایانی باسە، نەورۆز لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک نەریتێکی فەرهەنگی لە لایەن گەلانی جۆراوجۆرەوە ڕێزی لێ دەگیرێت و لە ڕیزی ئاسەوارە ناکۆنکرێتە فەرهەنگییەکانی مرۆییدا ناوی لێ دەبریت و لە ساڵی ٢٠١٠شدا لە سەر داوای وڵاتانێکی وەک ئێران، ئازەربایجان، ئەفغانستان، هیندستان، کازاخستان، قرقیزستان و تاجیکستان وەک رۆژێکی جیهانی لە رۆژژمێری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمار کرا.

News Code 25730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =