ساڵی نوێ، ساڵی کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و هاوسەنگ‌کردنی نرخی دراوە

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە بەدخوازان و باڵەکانی دەرەوەی سنوورە بناغەی ئاڵۆزی و کێشەکانن، وتی: ساڵی نوێ، ساڵی کۆنتڕۆڵی هەڵاوسان و هاوسەنگ‌کردنی نرخی دراو و دۆستایەتیی زیاتر لە گەڵ هەموو دراوسێکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامی نەورۆزیی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ١٣٩٨ی هەتاویی، بە ئاماژە بە لیستێک لە سەرکەوتنەکان و ناکامییەکانی ساڵی ڕابردوو، ساڵی نوێی بە ساڵی بڕیاردانی نوێ، یەکڕیزی نیشتمانی و نەتەوەیی و هەوڵی دووقاتانە زانی و جەختی کرد: گومان لەوەدا نییە کە بە هەوڵی دووقاتە سەردەکەوین و لە ئاستەنگەکان تێدەپەڕین.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بەدخوازان و باڵەکانی دەرەوەی سنووری ئێران بناغەی ئاڵۆزی و کێشەکانن، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ لە گۆڕەپانی شەڕێک داین کە تێکرای خەڵکی ئێران دەبێ تێیدا بەشدار بن و نەبوونی تاقە یەک کەسیش دەتوانێ زیانی بە دواوە بێت.

سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی کردە بایکۆت و گەمارۆ یەکلایەنە و نایاساییەکانی ئەمریکالە دژی ئێران و وتیشی: دوژمن وایدەزانی لەو گەمارۆیانە، هەموو جیهان و هاوپەیمانانی لەگەڵیدا دەبن، بەڵام جگە لە چەند وڵات، هەموو وڵاتانی جیهان لە تەنیشت گەلی ئێراندا ڕاوەستان.

ناوبراو لە درێژەدا سەلماندرانی بەهەقبوونی گەلی ئێران لە لایەن هەموو کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەوان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بیرهێنایەوە و ڕاشیگەیاند: ئەوانەی پەیمانیان شکاند و تاوانیان ئەنجام دا، دەبێ بزانن کە کۆتایی ئەو ڕەوتە بە قازانجیان نابێ.

رۆحانی هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی شیاوی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی کرد و وتی: ساڵی نوێ، ساڵی دۆستایەتی و هاوڕێتی زیاتر لە گەڵ گشت وڵاتانی دراوسێیە.

سەرۆکی کۆمار ڕوو لە گەلی ئێران ساڵی نوێی بە ساڵی یەکڕیزیی زیاتر و هەوڵدانی زیاتر وەسف کرد و وتیشی: ئێرانیان لە ساڵی نوێدا دەست لە نێو دەستی یەکتردا لە هەمبەر ئەوانەی دەیانەوێ گەلی ئێران بشکێنن، ڕادەوەستن و مەزنایەتی و شکۆیان زیاتر لە ڕابردوو، پێشانیان دەدەن.

ناوبراو هەروەها ساڵی نوێێ بە ساڵی وەبەرهێنان، هەوڵدان و دۆزینەوەی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی ئێرانی زانی و زیادی کرد: دەوڵەت لەوبارەوە هەموو هەوڵ و توانای دەخاتەگەڕ.

News Code 25729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =