بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ لە ئەو پەیامەدا کە لە توییتەر بڵاو بووەتەوە وتوویە: گەرمترین هاودەردی و باشترین ئارەزووەکان بۆ خەڵکی نیۆزیلەند بە هۆی کوشتوبڕی تۆقێنەر لە مزگەوت.
وتیشی: ٤٩ کەسی بێ تاوان بە بێ هۆ کوژران و زۆر کسی تریش بریندار بوون. ئەمریکا بۆ هەر کارێک و هەوڵێک کە بواتنێت ئەنجامی بدات لە پاڵ نیۆزیلەند وەستاوە. خوای گەورە هەموومان ببەخشێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دوو مزگەوت لە نیۆزیلەند تەقە لە نوێژخوێنەکان کرا کە بە هۆیەوە لانیکەم ٤٩ کەس کوژران و ٥٠ کەسی تریش بریندار بوون.
Your Comment