بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "سانا"، فرۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تیرۆریستانی تەکفیری لە ئەدلەبی سووریا ئەنجام دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، فرۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا گەورەترین هۆماری چەک و چۆڵی تیرۆریستانی تەکفیرییان لە ناوچەی حەمیمیم لە ناوەندی ئەدلەب کردە ئامانج و تەقاندیانەوە.
بە وتەی سەرچاوەگەلی خۆجێی ئەو هومارە گەورەترین شوێنی ڕاگرتنی مووشەک و جیهازاتی تیرۆریستانی تەکفیری بووە کە بۆ کردنە ئامانجی بنکەگەلی ڕووسیا کەڵکی لێ وەرگیراوە.
Your Comment