شەڕ کۆتایی نەهاتووە/ سبەینێ لە بەهەشت دەبین!

داعشییە گەمارۆ دراوەکان لە باغۆزی سووریا دەڵێن: شەڕ و پێکادان بۆ ئەوان کۆتایی نەهاتووە و دڵنیان کە دواتر دەچنە بەهەشت و لە نیعمەتەکانی بەشدار دەبن!.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە خۆبەدەستەوەدانی ۳۰۰۰ داعشی لە شارۆچکەی باغۆز لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوو هەواڵیانداوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە داعشییە گەمارۆدراوەکان لە ئەلباغۆز دوایین گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان بڵاوکردووەتەوە.

مستەفا بالی بەرپرسی بەشی راگەیاندن و میدیای هەسەدە لە توویتێکدا نووسی: لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳۰۰۰ تیرۆریستی داعشی خۆیان ڕادەستی شەڕڤانانی کورد کردووە.

بالی ڕاشیگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە و کاتی چارەنووس ساز زیاتر لە هەر کاتێک نزیکە.

هاوکات کینۆ جبرەئیل، وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای وت: ئۆپراسیۆنی باغۆز بە زوویی کۆتایی دێت و ئێمە ماوەیەکی زۆر کەم بۆ کۆتایی هێنان بە داعش لە مەیدان دەبین.

کیۆنر وتیشی: ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە و شەڕ لە دوو ناوچە بە بەرفراوانی و بەردەوام لە چەند میحوەر گەرمە و داعش بە هەموو تواناوە بەرگری لە خۆی دەکات و  چەکدارانی داعشی خۆیان بۆمبڕێژ دەکەن و خۆیان دەتەقێننەوە.

زیادیشی کرد: هێزەکانی هەسەدە توانیان هێرشەکان بە بوردومانی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا بوەستێنن.

پێشبینی ئەوەشی کرد کە ئۆپراسیۆنەکە بۆ دوو ڕۆژی دیکەش بەردەوام بێت.

باغۆز دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریایە. ئێستا ئەو ناوچە کەوتووەتە بەر هێرشی بێ وچانی کوردی سووریا. بەڵام سەدان ئەندامی بیانی داعش هێشتا لە باغۆزدان و بڕیاریان داوە تا کۆتایی شەڕ بکەن.

 لەم پێناوەدا ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێدا تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ڕوودەدا و دووکەڵی ڕەش ئاسمان دادەپۆشێت و پێدەچێت هی تەقاندنەوەی هوماری چەک و تەقەمەنی بێت.

هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا چەندین حەوتە لەمەوپێش باغۆزیان گەمارۆدا بەڵام ناو بە ناو ئۆپراسیۆنەکەیان ڕادەگرت تاکوو ژنان و منداڵانی داعشی لەو ناوچە بکشێندرێنەوە. دووبارە ڕۆژی یەکشەمە بە پشتیوانی ئاسمانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستیان کردەوە بە ئۆپراسیۆن و هێرش بۆ سەر باغۆز.

سەرچاوە ئاگادارەکانیش رایانگەیاند کە هاوپەیمانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەمە فۆسفۆری سپی دژی خەڵکی سڤیل بەکارهێناوە کە ئەمەش وەک تاوانی نوێ ئەم هاوپەیمانییە دێتە ئەژمار.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە داعش لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ڕەنگە دوایین پەیامی ڤیدیۆیی ئەم گرووپە لەم ناوچە بێت، داوای لە لایەنگرانی کردووە لە ناو شارۆچکەی باغۆز، خۆڕاگر بن لە بەرانبەر گەمارۆ و بوردومان.

 لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیرۆریستان بڵاوکراوەتەوە و ۱۴ خولەکە، سێ سەرکردەی داعش قسە دەکەن و دەڵێن کە لە ناو باغۆزدان.

لەم گرتەیەدا ژووری قوڕینە و خێوت و لۆری نیشان دەدرێت کە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی هەواڵدەریی فەڕەنسا لە بەرەی نزیک باغۆز بڵاوی کردەوە.

کەسی یەکەم کە قسە دەکات دەڵێت: چ بمرین و چ زیندوو بین پێکەوەین. ئەمە سەرکەوتنە و خوا خۆڕاگری پێ خۆشە.

ئەو کە نزیکەی سی ساڵی تەمەن دەبیت لە تەنیشت منداڵێک و دوو پیاوی دیکەدا دانیشتووە و دوو پیاوەکە دەموچاوی خۆیان داپۆشیوە و بە هێواشی قسە دەکەن کە ئەگەر هەزاران کیۆمەتر بێت یان چەند کیلۆمەتر ئەمان دەڵێن شکستمان هێناوە بەڵام پێوەری خودا جیاوازە.

ئەو دەڵێت: ئەو کافر و لادەرانە ڕێگایان لە ئێمە داخستووە و لەم گەمارۆوە تەنگەدا ئێمە لە لای خۆاوە ڕزقمان بۆ دێت و شوکرانەبژێری خودا کەین، سەرکەوتن نزیکە و شەڕ و دۆڕاو براوەی نییە. شەڕ و پێکادان کۆتایی نەهاتووە.

 دەشڵیت: هیچ حاکمێکی موسڵمان لە سەر زەویندا نییە جگە لە شێخ ئەبووبەکر بەغدادی کە خودا بیپارێزێت.

 لەم گرتە ڤیدیۆییەدا ئۆتۆمبێلیکی جۆری وەن دەبینرێت کە هی پۆلیسی داعشە و خەریکە ژنان و منداڵانی داعشی دەگوازێتەوە.

دووەم کەس کە قسە دەکات ناوی ئەبوو عەبدولعەزیزە و ئاماژە بە ڕاگەیێندراوەکان دەکات کە هاوپەیمانی بۆ گەمارۆدراوانی فڕێ دەدات.

 ئەو دەڵێت: کافرەکان بە هاویشتنی ڕاگەیێندراو گاڵتەمان پێ دەکەن. ئەوان دەڵێن، ئێوە برسین و سەرۆکەکانتان تێرن.

کەسێکی دیکەش کە ناوی بە ئەبوو عەبدولعەزیم دەبرێت دەڵێت: سبەینێ لە بەهشت و نیعەمتداین و ئەوان لە ئاگری دۆزەخدا دەسووتن.

لە کۆتاییدا ڕێکەوتی گرتەکە بە ڕەجەبی ۱۴۴۰ نووسراوە کە لە ۸ی مارسەوە دەستپێدەکات.

News Code 25592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =