به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رهه‌نگ عه‌بدۆڵا فاتحی وتی: هاوکاری هه‌موو ڕێکخراوه ئه‌منی و پۆلیسییه‌کان و له‌گه‌ڵ هاوڕێی خه‌ڵک به جۆرێک بووه که ئێمه هیچ دزییه‌کی چهکدارانهمان نه‌بووه و ۵۵ له سه‌دی دزییه‌کانیش ورده دزی بوون.
ئه‌و زیادی کرد: به‌و پێیه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دژی تاوانان و له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی شار و گونده‌کانیان، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوکاری خه‌ڵک ئه‌م یه‌ک له سه‌دی تاوانه‌ش به که‌مترین پله بگه‌یه‌نین.
فاتحی سه‌باره‌ت به جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز له سه‌ری ساڵی نوێ وتی: هه‌ر ساڵ به هۆی ده‌ست پێ کردنی جه‌ژنه‌کانی نه‌ورۆز و پرسی چوارشه‌مه سووری، کاری مه‌ترسیدار به ماده ته‌قینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت که بڕێک که‌س به داخه‌وه بریندار ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کرێن. ئه‌مساڵ هه‌وڵێکی زۆرمان داوه که خه‌ڵک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ئه‌م کارانه چه‌ند زیانی گیانی و مادی هه‌یه. هیوادارین که زیانه‌کان له‌م ڕووه‌شه‌وه که‌متر ببێته‌وه.
وتیشی: ئێمه ئه‌مساڵیش هه‌موو توانی خۆمان چڕ ده‌کینه‌وه که خه‌ڵک که‌مترین زیانیان به‌ر بکه‌وێت. له زۆربه‌ی خاڵه‌کانی شار بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان گه‌شت دابین کراوه و پۆلیس ئاماده‌یه‌ی.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ڕوانگه‌ی پۆلیس سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سم و جه‌ژنه تایبه‌ته‌کان که خه‌ڵک زۆر به‌شداری تێدا ده‌که‌ن به مانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه نییه به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ته‌عامول بکه‌ین و ئه‌منیه‌تی شارۆمه‌ندان بپارێزین. ئێمه دژی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک نین به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاری نایاسایی ڕوو بدات ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
بۆچوونی ئێوە