به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له خانه‌ی مله‌ت، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له دیداری باڵوێزی نوێی تورکیا وتی: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا له زۆر بواردا له یه‌ک نزیکه و ده‌توانێت چالاک تر بکرێت. ئه‌مه‌ش دوای هاوکارییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران و تورکیا له سووریا زیاتر خۆی نیشان داوه. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ڕێگه‌چاره‌یه‌کی باش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که بێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران و تورکیا پرسی هاوبه‌شی شه‌ڕی دژ به تیرۆریان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م دژایه‌تی کردنه‌ش په‌ره‌بسێنێت و یه‌کێک له کێشه‌کانی ناوچه‌که ئه‌و تیرۆریستانه‌یه که هاورده‌ن و له وڵاتێکی دیکه‌وه هاتوون.
لای خۆیه‌وه ده‌ریا ئرۆس، باڵوێزی نوێی تورکیا له ئێران وتی: دانوستانی باش له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ر دوو وڵات بووه و ئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌وه بووه که له سنووری ئێران و تورکیا ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له دژی په‌که‌که ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: قاچاخ له سنووره‌کانی هه‌ر دوو وڵات هه‌یه و لێژنه‌یه‌کی باڵای ئێران و تورکیا پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه ئه‌منییه‌کانی سنووره‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
Your Comment