بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، حامی ئاکسوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەنگی کۆمیتەی کاروباری دەرەکیی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە هەڵپەساردنی دانوستانی ئەندامێتی ئەنقەرە لە یەکێتی ئەورووپا ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: دەنگی کۆمیتەی کاروباری دەرەکیی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە هەڵپەساردنی دانوستانە هاوپەیوەندەکان بە ئەندامێتی ئەنقەرە لە یەکێتی ئەورووپا قبووڵ ناکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمیتەی کاروباری دەرەکیی پەرلەمانی ئەورووپا پاش دەنگدان، داوای لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەو یەکێتیە کرد کە بە شێوەی فەرمی دانوستانە هاوپەیوەندەکان بە پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا هەڵپەسێرن.
کۆمیتەی کاروباری دەرەکیی پەرلەمانی ئەورووپا هۆکاری ئەو هەڵوێستەی بەهانەدانی تورکیا بە ئازادیگەلی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە تورکیا، کاریگەریدانانی دەزگای داد و دادگەکان و هەروەها ناکۆکیی ئەو وڵاتە لە گەڵ قوبرس و درواسێکانی دیکەی ڕاگەیاندووە.
Your Comment