پەیکەرەی شەهید کامران نەجاتۆڵاهی لە زانکۆ کوردستان ڕوونوێنی کرا

بە ئامادە بوونی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پەیکەرەی شەهید کامران نەجاتۆڵاهی لە زانکۆ کوردستان ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ بە ئامادە بوونی حشمەتۆڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پەیکەرەی شەهید کامران نەجاتۆڵاهی لە زانکۆ کوردستان ڕوونوێنی کرا.

شەهید نەجاتۆڵاهی لە مامۆستایانی زانکۆ کوردستان بووە.

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ ئەمە ڕوونوێنی لە بینا نوێی زانکۆی زانستە بنەماییەکان لە بیجاڕ کرا کە بڕیار وایە ناوی شەهید نەجاتۆڵاهی لە سەر دابنرێت.

شایانی باسە ئەم ناو نانە بە هۆی ٤۰مین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و لە درێژەی کۆنگرەی ٥٤۰۰ شەهیدی کوردستان ئەنجام بووە.

News Code 25148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =