گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی بۆ ڕیاز بەدوادا چوونی یاسایی دەبێت

کۆنگرەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەواڵی گواستنەوی تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیاری ناڤۆکی بۆ ڕیاز ڕایگەیاند کە ئەم کارە دەبێتە هۆی بەدوادا چوونی دادگای باڵای ئەمریکا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یۆرۆنیوز، کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بۆ عەرەبستان لە لایەن ترامپەوە کاردانەوی ڕایگەیاند.

لەمبارەوە هاتووە: چەند هۆشدارێکمان بە دەست گەیشتووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بە عەرەبستان بفرۆشێت، ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاست بێت بەدوادا چوونی دادگای بەدواە دەبێت.

بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا، کەس مۆڵەتی ئەوەی نییە تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بێ بەڵێن دان بە واشنتۆن کە کەڵکی ئاشتیانەی لێدەبرێت بە وڵاتێکی دیکە بدات.

شایانی باسە لە ڕاپۆرتێکی کۆنگرسی ئەمریکا ئاشکرا کراوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پڕۆسەی ڕادەست کردنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بۆ عەرەبستانی تووندتر کردووە.

ئەم ڕاپۆرتە ۲٥ لاپەڕەییە نیگەرانی لە نەهێنی بوونی پەیوەندی ترامپ لەگەڵ عەرەبستان دەربڕیوە.

ئاماژه‌ش دراوه‌ کە بڕێک کۆمپانیا بە هۆی داهاتی چەن ملیار دۆلاری فرۆشتنی تەکنۆلۆژیای هەستیاری ناڤۆکی بە عەرەبستان پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ ترامپ دروست کردووە. ئالایجا کامینگز، سەرۆکی لێژنەی چاودێڕی کۆنگرس هۆشداری دا لە بڵاو بوونەوەی چەکی ناڤۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

News Code 25146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =