AP ١٣٩٧ ڕەشەمە ٢ ٠٨:٣٧

داعشییەکانی باغۆز خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی سووریا کرد

داعشییەکانی باغۆز خۆیان ڕادەستی دەوڵەتی سووریا کرد

تەلەفیزیۆنی ڕاشا تودەی ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە باغۆزی سووریا خۆیان ڕادەستی هێزە کوردییەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە باغۆزی سووریا خۆیان ڕادەستی هێزە کوردییەکان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش هەموو چەکەکانی خۆشیان رادەستی هێزە کوردیەکانی سووریا کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ۲٥ لۆری پڕ لە ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریا گواستراونەتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەو ژمارە کەمەی داعشییەکان لە باغۆز بچنە دەرەوە.

News ID 25142

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha