به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، تویتری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا له زاری هایکۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته نووسی: ئێمه پێویستمان به گفتوگۆی سازێنه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێکارێکی سیاسی سه‌باره‌ت به سووریا و یه‌مه‌ن بگه‌ین.
له درێژه‌ی ئه‌م تویته‌دا هاتووه: تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران پێبه‌ند بێت به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێمه‌ش به ته‌واوی پێبه‌ند ده‌بین به‌م ڕێکه‌وتنه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فڕانکفۆرتێر ئاماژه‌ی دابوو که ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که ئه‌ورووپا له دژی ئێران هاوڕێی بێت، به‌ڵام به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا یه‌کسان نین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا جه‌ختی کرد: وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌ماهه‌نگ کار ده‌که‌ن. سه‌پاندنی باجی گومرۆکی به سه‌ر پۆڵا و ئاڵۆمینیۆم له لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌رجام نیشنای دا که وڵاتانی ئه‌ورووپایی ئاماده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رگری بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌سته‌مه هه‌موو ۲۸ وڵاته‌که یه‌ک ڕا بن، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپا تێگه‌یشتوون که ته‌نیا له‌م ڕووه‌وه‌یه که جدی ده‌یگردرێن.
بۆچوونی ئێوە