به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی داعش ۳ که‌سی سڤیلیان له ئه‌نبار ڕفاندووه.
ئه‌مه دووهه‌مین جاره که داعش خه‌ڵکی سڤیل له‌م ناوچه‌یه ده‌ڕفێنێت. دوو حه‌فته به‌ر له ئێستاش ئه‌م ڕووداوه ڕووی دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه عێراقییه‌کان له پارێزگای دیاله له ناوچه‌ی مهتبیجه له دژی داعش ئۆپراسیۆنیان به‌ڕێوه برد و له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئه‌م ئۆپراسیۆنه ۳ تیرۆریستی داعشی کوژراون که له نێویاندا که‌سێک بووه که له چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندین کاری تێکده‌رانه‌ی له دیاله و سه‌لاحه‌دین ئه‌نجا دابوو.
بۆچوونی ئێوە