بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەعلومە، مێهدی تەقی، ئەندامی لێژنەی بەرگری پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە پێش نووسێک بۆ دەر کردنی هێزە بیانییەکان بە تایبەت ئەمریکا لە عێراق ئامادە کراوە و ۷۰ پارلمانتار واژۆیان کردووە.
ئەو زیادی کرد: بە زوویی ڕاپۆرتێکی گشتگیر سەبارەت بە ژمارەی بنکەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڵاو دەبێتەوە.
تەقی ئاماژەی دا: ئەگەر سەرلەشکەر عوسمان غانمی و عادڵ عەبدول مەهدی زانیاری سەبارەت بە هێزەکانی ئەمریکا ڕادەستمان نەکات، لێژنەی بەرگری پارلمان لێپرسینەوە لەم دوو بەرپرسە دەکات.
Your Comment