به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، داواکاری گشتی تورکیا ڕۆژی شه‌مه ڕایگه‌یاند که ئه‌ندامێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی ده‌ستگیر کردووه که په‌یوه‌ندی به ئیسڕائیله‌وه بووه و ئه‌م که‌سه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داواکاری تورکیا ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی دژه تیرۆر له ئۆپراسیۆنێک له پارێزگای مێرسین، داود باغستانی، ئه‌ندامی جێبه‌جێکاری په‌که‌که‌یان به ناوی ساخته‌ی جان بولوت تۆرغای له شاری ئه‌ده‌نه ده‌ستگیر کردووه.
به پێی لێدوانی داواکاری گشتی تورکیا، باغستانی سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئیسڕائیلی-کوردی بووه و له میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو وه‌ک نێوه‌ندگیر له نێوان ئیسڕائیل و په‌که‌که چالاکی کردووه.
بۆچوونی ئێوە